image

پەیامی کورد       ...    لێژنەی پێشمەرگە بە سەرۆکایەتی سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە چاکسازی هێزەکانی یەکەی ٧٠ و ٨٠ کۆدەبنەوە

ئەندامێكی لیژنەی پێشمەرگە لە پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، لەگەڵ سەرۆكایەتی ھەرێم لەبارەی چاكسازی و یەكگرتنەوەی ھێزەكانی پێشمەرگە بە تایبەت یەكگرتنەوەی یەكەی ٧٠ و ٨٠ كۆبوونەتەوە و، بڕیارە لەگەڵ سەرۆكی ھەرێمی كوردستان یشدا كۆببنەوە.

سەعید ھەركی، ئەندامێكی لیژنەی پێشمەرگە لە پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند : "سەرۆكی ھەرێمی كوردستان، فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانە، كە باڵادەستترین دەسەڵاتە لە ھەرێمی كوردستان، ئێمەش لەگەڵ جێگری سەرۆكی ھەرێم لەبارەی چەند پرسێكی تایبەت بە پێشمەرگە كۆبووینەوە، بە تایبەت چاكسازی و یەكگرتنەوەی ھێزەكانی پێشمەرگە لە یەكەی ٧٠و٨٠ و ھەوڵ دەدرێت ھەموو ھێزی پێشمەرگە یەك بگرنەوە".

ھەركی باسی لەوەش كرد: "بڕیارە لەگەڵ سەرۆكی ھەرێمی كوردستانیش كۆببینەوە، چوونكە مەبەستی ئێمە ئەوەیە، یەكەی ٧٠و٨٠ یەك بگرنەوە، لەبەر ئەوەی كێشەی سەرەكی یەك نەگرتنەوەی ھێزەكانی پێشمەرگە بە تەواوی، ئەو دوو ھێزەیە، بۆیە ھەوڵی جیددی دەدرێت كە ئەو دوو ھێزە یەك بگرنەوە".