image

پەیامی کورد      ...   لاوێکی ۱۸ ساڵەی سەقزی ئەندامەکانی جەستەی  خۆی بۆ ڕزگارکردنی گیانی ٦ نەخۆش دەبخشێت

 سەیوان ئازەرپوور کە لە ڕووداوێک لە شاری ساحێبی سەر بە شاری سەقز بۆ ماوەی حەوتوویەک لە نەخۆشخانە لە کۆمادا بوو، ٦ ئەندامی سەرەکی جەستەی بۆ بەخشرایە ٦ نەخۆش.
 یەحیا ئازەرپوور باوکی سەیوان لە سەقز ووتى: بە وتنی ئەوەی کە کوڕەکەم بەردەوام داوای لە من و دایکی دەکرد کە بە هەر هۆکارێک ئەگەر ڕووداوێکم بۆ پێش هات ئەندامەکانی جەستەم ببەخشن، ئێمەش وەسیەتی ئەو و لە ڕێگای ڕەزامەندی خوا ئەم کارەمان بە جی هێناوە و هیوادارین ئەندامەکانی جەستەی سەیوان بە ئارامییەوە لە جەستەی نەخۆشەکان کار بکەن و ڕۆحی سەیوان ئاسوودە بێت.
باوکی سەیوان ووتیشى : کوڕەکەم دوای ڕووداوێک کە لە ۳۰ی خەزەڵوەر بۆی هاتە پێشەوە، چووە حاڵەتی کۆما و هەوڵی بێ بڕانەوەی پزیشکان بۆ ڕزگارکردنی، بێ ئەنجام بوو، تا ئەوەى شەوی ڕابردوو ئەندامەکانی جەستەی لە نەخۆشخانەی سینای تاران بەخشرایە ٦ کەس کە  پێویستیان بە پەیوەند بوو.
 تەرمى سەیوانیش لە تاران هێنراوەتەوە سەقز، بڕیارە ئەمڕۆ لە  نەخۆشخانەی شفای سەقز بۆ شاری ساحێب بگوازرێتەوە و بەخاک بسپێردرێت.