image

پەیامی کورد     ...   چالاکێکی کورد لە لایەن هێزە هەواڵگرییەکانی ئێران ەوە دەستبەسەر و بێسەروشوێن دەکرێت

بە گوێرەی هەواڵ و زانیارییەکان لە ڕۆژانی ڕابردوودا، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "دیاکۆ لوتفی" کوڕی کەریم ، خەڵکی شاری بۆکان لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی ئەو شارەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە .
 
دەستبەسەرکردنی ئەم چالاکە بە بێ بەڵگەی یاسایی ڕوویداوە و وێڕای بەدواداچوونی بنەماڵەکەی چارەنووسی نادیارە و لە تۆمەتە پاڵخراوەکانی هیچ زانیارییەک لە بەر دەستدا نییە.