image


پەیامی کورد ... لە شنۆ هاووڵاتییەکی ٦٦ ساڵە دەستبەسەر کرا

هاووڵاتییەکی بەساڵاچووی خەڵکی شنۆ دوای بانگ کران بۆ ئیتلاعاتی سپای ئەو شارە دەستبەسەر و چارەنووسی نادیارە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە ١٩ی ئۆکتۆبری ٢٠٢١، هاووڵاتییەکی خەڵکی ”بابخاڵاوێ“ی شنۆ بە ناوی عەبدوڵڵا شاداب تەمەن ٦٦ ساڵ دوای بانگ کران بۆ ئیتلاعاتی سپای ئەو شارە دەستبەسەر کراوە.

هەتا کاتی بڵاو کردنەوەی ئەم هەواڵە هۆکاری دەستبەسەر کران و ئەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵ عەبدوڵڵا شاداب نەزانراوە و چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی نادیارە.

جێگای ئاماژەیە کە ئەم هاووڵاتییە بە ساڵاچووە نەخۆشیی دڵی هەیە.