
دوای ده‌رئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق هه‌ریه‌كه له گۆڕان و یه‌كگرتوو هاوپه‌یمانی و كۆمه‌ڵ و بزووتنه‌وه و شیوعی به‌ره‌یه‌كیان درووست كرد به‌ناوی به‌ره‌ی ناڕه‌زایی ، بڕیاربوو هاوپهیمانییەك پێك بێنن بۆ یه‌ك لیستی هه‌ڵبژاردنه‌كانی كوردستان.
به‌پێ زانیارییه‌كان : یه‌كگرتوی ئیسلامی بڕوای بهیهكبهرهیی و یه‌ك لیستی له‌گه‌ڵ ئهوحیزبانه نه‌بووه كه خۆیان ناوناوه شه‌ش حزبی ناڕه‌زایی كه له ده‌رئه‌نجامی ده‌نگه‌كانی 12/5.
كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی كوردستان هاوپه‌یمانی قه‌واره‌كانی بۆماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكی دیكه درێژكرده‌وه هه‌رچه‌نده تاوه‌كو ئێستا ته‌نها لیستی سه‌رده‌م تۆمار كراوه كه له حزبی كرێكاران و ڕه‌نجده‌ران و حزبی نه‌ته‌وه‌ی كوردستان پێك هاتووه هیچ هاوپه‌یمانێكی كه خۆیان تۆمار نه‌كردوه
هاوپەیمانی یه‌ك لیستی لە نێوان یه‌كگرتوو، كۆمه‌ڵ ، هاوپه‌یمانی ، گۆڕان ، شیوعی و بزووتنه‌وه ، سه‌ری نه‌گرتوه هیچ لایه‌نێكیان نه‌یان توانییوه بگه‌نه قه‌ناعه‌تی هاوپه‌یمانی.
یه‌كگرتوی ئیسلامی ڕایگه‌یاندوه باوڕی به یه‌ك لیستی له‌گه‌ڵ ئه‌و حزبانه نییه كه ئێستا به‌ناوی دزرانی ده‌نگه‌كانیان ناڕه‌زایه‌تی و هاواریانه.
یه‌ك لیستی شه‌ش حیزبه‌كه شكستی هێناو ئه‌و پڕۆژه‌یه هێشتا له‌دایك نه‌بوو مرد.