image

لێپرسراوی دەستەی كارگێڕیی مەكتەبی سیاسی یەكێتی ڕایگەیاند بۆ چوونە بەغدا و پێكهێنانی حكومەتی نوێ‌ لە عێراقدا لەگەڵ پارتی دەكەونە گفتوگۆكردن ‌و دەڵێت ، ئێمە ‌و پارتی زۆرینەین، ئەوانی دیکە هەمووی بڕۆن و نەڕۆن ئاساییە. لەبارەی بەرهەم ساڵحیشەوە گوتی، ئەو بە ئێمە دەڵێت تەزویرچی چۆن بیکەینە سەرۆک کۆمار؟.

 مەلا بەختیار لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ ڕێكخراوی ئازادی لاوانی كوردستان بە ئاماژەدان بەوەی کە ئەمریكا و بەریتانیا و دەوڵەتانی ئەنجوومەنی ئاسایش هەموویان پارتی ‌و یەكێتی دەناسن ، گوتی “ئەو وڵاتانە لە كوردستان پارتی ‌و یەكێتی دەناسن ، باقیەكەی هەمووی بڕۆن و نەڕۆن ئاساییە ، هیچ حسابێكیان بۆ ناكەن ، رێزیان دەگرن ، بەڵام هیچ شتێك لەسەر ئەوان پەك ناكەوێ ، بەڵام لەسەر یەكێتی و پارتی پەك د

مەلا بەختیار ڕەخنەی خۆی ئاراستەی  ئەو لایەنانە دەکات كە بە “تەزویرچی” تۆمەتباریان دەكەن و گوتی “ یەكەم هەنگاو پێمان دەڵێن تەزویرچی ، كە هاتنە سەر پۆست ، هەمووی هەڵپەی پۆستەكانیانە ، ئێمەش هیچ خۆمان تێكنادەین دێن بەیەكەوە کار دەیكەین نایەن ، ئێمە و پارتی زۆرینەین و لەگەڵ پارتی دەكەوینە گفتوگۆ”.

هەروەها لە سەر ئەو دوو حزبەی کە لە ماوەیەکی کورتدا درووست بوون ، من ناومنان ئەمانە بەعەمەلیاتی قەیسەری لەدایكبوون ، بەعەمەلیاتی قەیسەری ، یانێ حیزب ئاوا بە پەلەپەل دروست نابێت ، حیزب لەناو ژانی كۆمەڵایەتی ، ئابووری ، كولتووری و ئەركە مێژووییەكانی پرۆسەی سیاسی لە دایك دەبێ ، ئەم هەڵپە هەڵپە لەدامەزراندنی ئەم رەوت و ئەو رەوت، نەك هەر ناتوانێ خزمەت بەگۆڕانكاری بكات ، بەڵكو جەزرەبە لەگۆڕانكاری دەدات ، دەركەوت ئەڵتەرناتیڤەكان هەموو ئیش لەسەر گیرفان كراوە ، ئیش لەسەر ویژدان نەكراوە ، گیرفان بەتاڵ بووە بۆیە خەڵك چەپڵەی بۆ ئەوان لێداوە ، بەسكی تێر كەس چەپڵە بۆ ئەوان لێ نادات”.

مەلا بەختیار گوتی: “من پێموایە بە بوژاندنەوەی باری ئابووری ، بە دانوستاندنێكی سەركەوتوو لەگەڵ حكومەتی عێراقی و بەدامەزراندنی حكومەتێك لەعێراق كە كورد شەراكەتی راستەقینەی هەبێ ، من بەدڵنیاییەوە پێتان دەڵێم ، ئەگەر بزانین باش ئیش بكەین ئەگەر حكومەتی كوردستان خزمەتگوزارییەكانی پەرە پێ بدات ، ئەگەر پاشەكەوتی مووچە چارەسەر بكرێت ، ئەگەر پرۆژەكان بچێتەوە پێشەوە ، هەمو ئەم ئەگەرانە بچێتە پێشەوە ، من بەدڵنیاییەوە پێتان دەڵێم ، بزووتنەوەی پۆپۆلیستی لەكوردستاندا لەدوای ئەم هەڵبژاردنەوە لەدوای ئەو ریفۆرمەی كە دەیڵێم ئەگەر رووبدات، كۆتاییان پێ دێت”.

هەروەها گوتی: “چانسی سەركەوتنیان تەواو بووە ، لەقەیراندا سەرنەكەوتن ، لەخۆپیشانداندا سەرنەكەوتن ، دوای ریفراندۆم سەرنەكەوتن ، لەتێكچوونی ئێمە و حكومەتی عێراق سەرنەكەوتن ، لەدەستدانی كەركووك سەرنەكەوتن ، لەهیچی سەرنەكەوتن ، بێگومان لەخۆشگوزەرانی سەرناكەون بەهیچ شێوەیەك”.

هەروەها مەلا بەختیار باسی كاندیدكردنی بەرهەم ساڵح دەکات بۆ پۆستی سەرۆككۆمار و ، ئاماژە بەوە دەكات كە: “پێش ئەوەی برۆم بۆ بەغدا نوێنەری ئەمریكا مەکگۆرک هاتبوو بۆ لام ووتی هەر پرسیارێكم هەیە ئەمە ڕەسمی نییە و كەسیش تەكلیفی نەكردووم ، بەڵام هەر دەمەوێ پرسیارێك لەتۆ بكەم ، وتم فەرموو، مەككۆرگ ، وتی ئەگەر بەرهەم واز لەهەموو شتێك بهێنێت واز لە هاوپەیمانی و دۆستەكانی بهێنێ و وەك كەسایەتییەكی بێلایەن خۆی كاندید بكات بۆ سەرۆككۆماری عێراق ئێوە قبوڵتانە ؟ ، ووتم وەڵا ئەمە زەرەری كاك بەرهەمە ، وەڵامەكەی من دیپلۆماسی و مەبدەئی و نەرم بوو ، وتم ئەمە زۆر زەرەری كاك بەرهەمە ، ئەو شەخسیەتە عەزیمە گەورەیە دوو حیزبی تەزویركەر تەزكیەی بكەن ببێتە سەرۆك كۆمار ، ئەو بە ئێمە ئەڵێ یەكێتی و پارتی تەزویریان كردووە ، ئێمە چۆن بیكەین بەسەرۆككۆمار كە ئێمە تەزویرمان كردووە ، ووتی تێگەیشتم ، كەواتە نابێ”.

وەرگیراو : رەوش