image


پەیامی کورد... پەیامێک لە سەرۆک بارزانییەوە بۆ محەمەدی حاجی مەحموود

سەرۆک بارزانی، بە بۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان، پەیامێک ئاراستەی محەمەدی حاجی مەحموود سەرۆکی پارتەکە دەکات.

لە بەشێکی پەیامەکەی سەرۆک بارزانیدا هاتووە"لەم یادەدا پێزانینمان بۆ ڕۆڵ و تێکۆشانی ئێوە لە بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کوردستاندا هەیە و قوربانی و ماندووبوونەکانتان بەرز دەنرخێنین.لەم بۆنەیەدا هیوادارین پتەوکردنی بنەماکانی برایەتی و تەبایی نێوان لایەنەکان و خزمەتکردنی بەرژەوەندییە باڵاکانی گەلی کوردستان ئامانجی سەرەکیی هەموو لایەک بێت".

 

ئەمەی خوارەوە دەقی پەیامەکەیە:-

 

پەیامی سەرۆک بارزانی بۆ ساڵیادی دامەزراندنی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان

بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان

برای بەڕێز کاک محەمەد حاجی مەحمود سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان

بەبۆنەی چل و شەشەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و سەرکردایەتی و ئەندام و لایەنگرانی پارتەکەتان دەکەم و هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم.

لەم یادەدا پێزانینمان بۆ ڕۆڵ و تێکۆشانی ئێوە لە بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کوردستاندا هەیە و قوربانی و ماندووبوونەکانتان بەرز دەنرخێنین.

لەم بۆنەیەدا هیوادارین پتەوکردنی بنەماکانی برایەتی و تەبایی نێوان لایەنەکان و خزمەتکردنی بەرژەوەندییە باڵاکانی گەلی کوردستان ئامانجی سەرەکیی هەموو لایەک بێت.

مسعود بارزانی

8ی ئابی 2022