image



پەیامی کورد... مامۆستایەکی دیکە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەستبەسەر کرا

فەرهاد میرزایی یەکێک لە مامۆستایانی قوتابخانەکانی شاری ئیسلام ئاوا (شاباد) ئەمڕۆ دووشەممە ٩ی ئایاری ٢٠٢٢ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە ماڵەکەی خۆی دەستبەسەر کرا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی هەنگاو هێزە ئەمنییەکان ماڵەکەی ئەم ئەندامەی ١٩ی شوورای باڵای چالاکانی پیسەیی و فەرهەنگی ئێران و و ئەندامی ئەنجوومەنی پیشەیی مامۆستایانی پارێزگای کرماشان لقی شابادیان دوای دەستبەسەر کردن بۆ شوێنێکی نادیار گواستووەتەوە.

هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لە سەر هۆکاری دەستبەسەر کران و هەروەها شوێنی ڕاگیرانی فەرهاد میرزایی لە بەر دەستدا نییە.