image



پەیامی کورد... مانگی ڕابردوو ٤٤ هاووڵاتیی کورد لەئێراندا دەستبەسەرکراون


بەپشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ لە ماوەی مانگی نۆڤەمبەری ٢٠٢٣، لانی کەم ١١٨ هاووڵاتی لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانی ئێرانەوە لە سەرانسەری ئەو وڵاتەدا دەستبەسەر کراون.



بەپشتبەستن بە ئاماری هەنگاو، لە ماوەی مانگی نۆڤەمبەری ٢٠٢٣دا لانی کەم ٤٤ هاووڵاتیی کورد لەلایەن ناوەندە حکوومەتییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون کە دەکاتە ٣٧٪ کۆی گشتیی دەستبەسەرکراوانی ئەم مانگە لە سەرانسەری ئێراندا.

هەروەها لە ماوەی یەک مانگی ڕابردوودا، لانی کەم ٧ هاووڵاتیی بەلووچ،، ٩ هاووڵاتیی گیلەک ۵ هاووڵاتیی لوڕ و بەختیاری و ٥ هاووڵاتیی تورک دەستبەسەر کراون.


هەروەها، لە ماوەی مانگی ڕابردوودا لانی کەم ٤٠ ژن لەلایەن ناوەندە حکوومەتییەکانی ئێرانەوە لە سەرانسەری ئەو وڵاتە دەستبەسەر کراون کە دەکاتە ٣٤٪ی کۆی گشتیی دەستبەسەرکراوان.

شایانی باسە کە مانگی ڕابردوو، لانی کەم ١٢ ژنی چالاکی بەهایی، ٨ ژنی گیلەک و ٢ ژنی کورد لەلایەن ناوەندە حکوومەتییەکانەوە دەستبەسەر کراون.

هەروەها لەم ماوەیەدا لانی کەم ٥ منداڵی خوار تەمەنی ١٨ ساڵ لە سەرانسەری ئێران لەلایەن ناوەندە حکوومەتییەکانەوە دەستبەسەر کراون یان ڕفێندراون کە سەرجەمیان کورد بوون.