image


پەیامی کورد … چۆمان/ هاووڵاتییەک بە هۆی تەقینەوەی مین گیانی لە دەست دا

 

بەرێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مین - هەولێر بڵاویکردەوە کە لە چۆمان هاووڵاتییەک بە هۆی تەقینەوەی مینەوە گیانی لە دەست دا.

 

بەپێی راگەیاندراوێکی بەرێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مین - هەولێر "ئەمرۆ یەکشەممە ٩ی ئایاری ٢٠٢١ کاتژمێر سێی دوای نیوەڕۆ لە کوێستانەکانی بەردەبووکی قەزای چۆمان مینێکی دژە کەسی بە گەنجێکدا تەقییەوە و بەهۆیەوە گەنجەکە گیانی لەدەستدا".

 

ئەوەش خراوەتە روو، "گەنجەکە ناوی (شوان جەمال ئەحمەد)ە تەمەنی ٢٩ ساڵە و خێزاندارە، مەبەستی هێنانی گژوو گیای بەهارە رووی لە کوێستانی بەردەبووک کردبوو، بەڵام مینێکی دژە کەسی لە جۆری V69 پێدا تەقیوەتەوە و گیانی لەدەستداوە".