image


پەیامی کورد... ئەمیرێکی داعش لە کەرکوک دەستگیرکرا


شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق دەستگیرکردنی ئەمیرێکی داعشی بە هاوکاری ئاسایشی هەرێم لە سنووری کەرکوک راگەیاند.

شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق رایگەیاند:" بە پشتبەستن بە زانیاری ورد و بەدواداچوونی بەردەوام و بە هەماهەنگی لەگەڵ بەشی ئۆپەراسیۆنی ئاسایشی هەرێم، دەزگای دژەتیرۆری عێراق توانی تیرۆرستێک دەستگیربکات".

ئەوەشی خستەڕوو:" تیرۆرستەکە ناوی ئەبو بوخاریە و ئەمیری کەتیبەی بیانی رێکخراوی داعش بووە و لە سنووری پارێزگای کەرکوک دەستگیرکراوە، ئۆپەراسیۆنی دەستگیرکردنەکەشی لەسەر بنەمای رێنماییەکانی محەمەد شیاع سودانی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان ئەنجامدراوە".