image

پەیامی کورد     ...    مۆراد قەرەیلان   :  ٤ گەریلامان شەهید بوونە بەڵام ١٢٠ ئەندامی لەشکەری تورکیا کوژراون

فەرماندەی گشتی ناوەندیی پاراستنی گەل کۆراد قەرەیلان دەربارەی ئۆپراسیۆنەکانی تورکیا لە ئاڤاشین ، زاپ و مەتینان ئاشکرای دەکات کە لەو ٨ ڕۆژەی کە ئۆپراسیۆنە دەستی پێکردووە بە دژواری بەردەوامی هەیە و گەریلاکانی پەکەکە توانیویانە سەرکەوتن بە دەست بهێنن بەڵام ئەرتەشی تورکیا شکستیان خواردووە .

هەروەها قەرەیلان رایگەیاند تورکیا دەیەوێت بەم ئۆپراسیۆنە گەریلاکانی پەکەکە لە ناوچەکە دەربکات و ئەو ناوچانە بکاتە بن کۆنترۆڵی خۆیەوە و بە نیازی بەرپا کردنی هەرێمێکی دیاریکراو دەستکەوتەکانی کوردان لە ناو ببات .

بە پێی ووتەکانی قەرەیلان ئەرتەشی تورکیا هەتاکوو ئیستا سەبارەت بەو ئامانجەیان هیص سەرکەوتنێکیان بە دەست نەهێناوە و گورزی باشیان پی کەوتووە لەم ئۆپراسیۆنە ٨ ڕۆژەیەدا تەنیا ٤ گەریلامان شەهید بوونە بەڵام ١٢٠ ئەندامی لەشکری و سەربازی تورکیا کوژراون ، هەروەها هیزەکانیان توانیویانە ٣ هەلیکۆپتەری ئەو ووڵاتە تیکبشکێنن .

قەرەیلان هەروەها ڕایگەیاند ئەم شەڕەی ئێستا شەڕێکی تاکتیکی نییە و بەڵکوو شکستی گەورەی ئەرتەشی تورکیای بەدوای خۆیەوە دێنێت .