image


پەیامی کورد... ئاماری یەک هەفتەی تووشبوون بە کۆرۆنا لە هەرێم بڵاو کرایەوە

وەزارەتی تەندروستی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، لە ماوەی یەک هەفتەی ڕابردوودا ١٨٩ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە.

ئەمڕۆ شەممە ١٠ ی ئەیلوول_ ی ٢٠٢٢ وەزارەتی تەندروستی هەرێم لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاندووە، لە ماوەی یەک هەفتەی ڕابردوودا ١٥ هەزار و ٣١٩ پشکنینی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەنجامدراوە و دەرەنجام ١٨٩ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، لە هەفتەی ڕابردوودا یەک تووشبوو بەهۆی پەتاکەوە گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستی ئاماژەی بەوەش کردووە، هەر لەو ماوەیەدا، ٥٠٠ کەسیش چاکبوونەتەوە و نەخۆشخانەیان جێ هێشتووە.