image

پەیامی کورد    ...    پەیامێکی گرینگ لە لایەن ووتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ەوە .

ووتەبێژی حکوومەتی هەرێم لەبارەی گەیشتنی پارەکەی بەغدا و کۆتاییهاتنی لێبڕینی مووچە دەدوێت

ووتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بڕیارەکەی بەغدا بۆ ناردنی پارە هەنگاوێکی باشە و دوای ئەوەی پارەکە گەیشتە هەرێمی کوردستان لەگەڵ کۆی داهاتی هەرێم بزانن بەشی ئەوە دەکات مووچە ١٠٠% دابەشبکرێت ئەوکات بڕیار دەدەن، دەشڵێت، بڕیاردراوە دەوام لە فەرمانگەکان ئاسایی دەبێتەوە و شێوازی تەناوب نامێنێت.

جووتیار عادل، ووتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ لەمیانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، "بڕیاری دەوامکردن لە دامەزراوەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەشێوەی تەناوب و نۆرە هەڵوەشایەوە و نامێنێت، بۆ ئەوەی بتوانرێت کارەکانی هاووڵاتیان بەشێوەی باشتر رابپەڕێنین، ئەمە بابەتی سەرەکی بو لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیران".

لەبارەی رەوانەکردنی ٢٠٠ ملیار دینار بۆ هەرێم لەلایەن بەغداوە و گەڕاندنەوەی ئەو مووچانەی فەرمانبەران کە نەدراون، ئاماژەی بەوەکرد،  "بەپێی ئەو بڕیارەی دراوە بۆ ناردنی پارە بۆ هەرێم لە ١-١-٢٠٢١ تاوەکو مانگی حوزەیران دەنێردرێت، حکوومەتی هەرێم بەردەوام لەگەڵ ئەوەدایە تاوەکوو بتوانێت ١٠٠%ی موچە بدات، دوای گەیشتنی پارەکە لەگەڵ ئەو داهاتەی لە بەردەستی حکوومەتدایە لە داهاتی ناوخۆ و داهاتی نانەوتی ٥٠% بۆ هەرێم دەمێنێتەوە هەروەها ئەو بڕە نەوتەی دوای بڕینی ٢٥٠ هەزار بەرمیل کە دەگەڕێتەوە، سەیری دەکەین بۆ ئەوەی بتوانین مووچە وەکوو پێشتر بدەین، هیواخوازینلە ئایندەیەکی نزیکدا بگەینە ئەم موعادەلەیە و مووچە وەکو خۆی بدرێت".

ئەوەشی خستەڕوو، "رەوانەکردنی ٢٠٠ ملیارەکە بۆ هەرێم دوێنێ ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری لەبارەوە داوە، بەڵام کەی دەگات، ئەمڕۆ یان سبەی یان هەفتەیەکی دیکە پەیوەستە بە حکوومەتی عێراق، ئێمە ئومێدەوارین لە نزیکترین کاتدا ئەو پارەیە بنێرێت، ئێمە درێغی و سڵ ناکەینەوە و هەوڵی جدیمان داوە لە دابینکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، بەڵام ئەو داهاتەی کە دەگاتە دەستی حکومەت، داهاتی خەڵکە، کە تەنها بۆ مووچە نیە، بۆ وەبەرهێنان و خزمەتگوزاری ئاو و کارەبا و پاککردنەوەی شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستانە، بەڵام ئەوەی لە تواناماندا بێت دابینی دەکەین".

لەبارەی گرانبوونی بەنزین، ووتەبێژی حکومەت وتی، "ئێمە لەگەڵ لایەنی پەیوەنیدار قسەمان کردوە و ئەمە پەیوەستە بە بەرزبونەوەی نرخی نەوت لەسەر ئاستی جیهان و ئەو دۆخە تەنها هەرێمی کوردستانی نەگرتوەتەوە پێموایە لە هەم جیهان نرخی بەنزین بەرزبوەتەوە وەک لە لوبنان و ووڵاتانی خلیج، بەڵام ئێمە لەگەڵ ئەوەداین کەوا نرخی بەنزین جێگیر بکرێت و لە هەوڵی ئەوەداین کەوا لە بەرژەوەندی گشتیدا بێت، بۆیە ئێمە لەگەڵ لایەنی پەیوەندیدار قسەمان کردوە و لە ئایندەیەکی نزیکدا دەبێت چارەسەر بکرێت".

لەبارەی رەوانەکردنی پارەکە بەسەریەکەوە یاخود بە چەند قۆناغێک جووتیار عادل دەڵێت، "ئێمە چاوەڕوان دەکەین بزانین چۆن پارەکە رەوانە دەکرێت، داوامان کردوە هەمو پارەکە بێت بۆ ئەوەی مووچەیەی کە پێویستە و ئەو مافەی لەسەر ئێمەیە بە خەڵکی بدەین، بەڵام ئەوە لەسەر عێراق دەمێنێتەوە کە بزانین چۆن دەبێت، دوای ئەوە ئێمە رێککەوتنمان هەیە لەگەڵ حکوومەتی عێراق کە پێکهاتوە لە بوودجەی ٢٠٢١ کە ئالیەت و میکانزمی ناردنی دوایی یەکلایی دەبێتەوە". 

ئەوەشی خستەڕوو، "رەوانەکردنی ٢٠٠ ملیارەکە بۆ هەرێم دوێنێ ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری لەبارەوە داوە، بەڵام کەی دەگات، ئەمڕۆ یان سبەی یان هەفتەیەکی دیکە پەیوەستە بە حکومەتی عێراق، ئێمە ئومێدەوارین لە نزیکترین کاتدا ئەو پارەیە بنێرێت، ئێمە درێغی و سڵ ناکەینەوە و هەوڵی جدیمان داوە لە دابینکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، بەڵام ئەو داهاتەی کە دەگاتە دەستی حکومەت، داهاتی خەڵکە، کە تەنها بۆ مووچە نیە، بۆ وەبەرهێنان و خزمەتگوزاری ئاو و کارەبا و پاککردنەوەی شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستانە، بەڵام ئەوەی لە تواناماندا بێت دابینی دەکەین".