image


پەیامی کورد... ئاماری سەردانی گەشتیاران بۆ هەولێر لە جەژندا ڕاگەیەنرا

بەڕێوەبەری گشتیی گەشتوگوزاری هەولێر ڕاگەیاند، لە سێ ڕۆژی جەژندا زیاتر لە ١٣٨ هەزار گەشتیار سەردانی سەنتەری شارەکەیان کردووە.

ئیسماعیل مینە خان وتی "بەهۆی ئاسانکاری لە ڕێکارەکانی پێشوازیکردن لە گەشتیاران، تەنیا لە سێ ڕۆژی جەژندا زیاتر لە ١٣٨ هەزار گەشتیاری ناوخۆ و پارێزگاکانی عێراق و بیانی سەردانی هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستانیان کرد، ئەمەش ژمارەیەکی زۆرە"، ئەوەش بەپێی ڕاگەیەنراوێکی فەرمانگەی میدیا و زانیاری.

وتیشی "بە باشترین شێوە پێشوازی لە گەشتیاران کرا و ئەمەش وایکرد کە ژمارەی گەشتیاران لە هەڵکشاندا بێت، هەروەها لەنێو شار و قەزا و ناحیەکانی سەر بە هەولێردا زیاتر لە ١٧٠٠ شوێنی مانەوە و تەختی نووستنیش بۆ گەشتیاران دابین کرا، ئێستاش گەشتیاران سەردانی هەولێر دەکەن".