image

پەیامی کورد      ...     میری یەزیدییان سوپاسی حکوومەتی ھەرێم دەکات

دوای کردنەوەی دووسایدی ڕێگای پەرستگای لالش بە ئامادەبوونی پارێزگار و بابەشێخ ی ئێزدییان و ئەنجوومەنی ڕۆحانی و بەرپرسانی باڵای حکوومی و حزبی، میری ئێزدییان ڕایگەیاند، ئەو پرۆژانە جێگای سوپاسن لە پەرستگای لالش.

میر حازم تەحسین سەعید، میری ئێزدییان لە عێراق و جیهان و سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای ڕۆحانی یەزیدییان لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بە ڕۆڵی بەرزی حکومەت کرد لە دروستکردن و فرانکردنی ڕیگای پەرستگای لالش.

میرێ ئێزدییان هیواشی خواست ئەم پرۆژانە بەردەوام بن لە لالش بۆ خزمەتکردنی زیارەتکارانی ئێزدی و تەواوی ئەو خەڵکەی سەردانی پەرستگاکە دەکەن.

پەرستگای لالش گەورەترین و پیرۆزترین پەرستگای ئێزدییانە و دەکەوێتە باکووری قەزای شیخان و لەنێو سرووشتێکی جوان و شاخاویدایە.