
پەیامی کورد... ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق دەنگ بەپرۆژەیاسایای بەپاریزگابوونی هەڵەبجە دەدات
ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەفراكسیۆنی یەكگرتوو ڕایگەیاند: بڕیارە ئەمڕۆ پێنج شەممە پەرلەمانی عێراق دەنگ بەپرۆژەیاسایای بەپاریزگابوونی هەڵەبجە بدات.
دكتۆر موسەننا ئەمین ، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەفراكسیۆنی یەكگرتوو، بە كوردیوی ڕاگەیاند: پەرلەمانی عێراق ئەمڕۆ پێنجشەممەی بۆ كۆبوونەوە لە بارەی بەپارێزگاكردنی هەڵەبجەوە دیاریكردووەو دەنگ لەسەر پرۆژەیاساكە دەدات.
راشیگەیاند: بەپێی خشتەی كارنامەی دانیشتنی ژمارە (15)ـی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، كە بڕیارە ئەمڕۆ 14ـی ئەیلوولی 2023 بەڕێوە بچێت، بڕگەی دووەم تایبەت دەبێت بە دەنگدان بە هێنانە كایەی پارێزگای هەڵەبجە .
رۆژی (13ـی ئاداری 2023) پڕۆژە یاسای بە پارێزگابوونی هەڵەبجە لە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق پەسەندكراو، دواتر ڕەوانەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق كرا، بە مەبەستی پەسەندكردن.