
مه‌سعود بارزانی ڕایدەگەینێت ، كێشه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و عێراق،كێشه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و مێژوویی و سیاسی و ئابوری و ده‌ستورین ناكرێت به‌ته‌نها له بابه‌تی فڕۆكه‌خانه و بودجه‌دا كورت بكرێنه‌وه.
دوێنێ چوارشه‌ممه مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پێشووی هه‌رێمی كوردستان له تویتێكدا له ئه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر ڕایگه‌یاندووه"هه‌ڵگرتنی گه‌مارۆی سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان هه‌نگاوێكی باشه به ئاڕاسته‌ی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌ردولا "به‌غدا و هه‌ولێر ."
بارزانی ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاندووه"پێویسته هه‌مووان به بیریان بێته‌وه كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غداد كێشه‌ی"سیاسی،نه‌ته‌وه‌یی،مێژوویی،ده‌ستوری،مرۆیی و هه‌روه‌ها ئابوری ده‌گرێته‌وه،ناكرێت به‌ته‌نها له‌پرسی په‌یوه‌ندیدار به‌كردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كان و بابه‌تی بودجه كورت بكرێنه‌وه."
به‌بڕیاری حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق ڕۆژی سێ شه‌ممه بڕیاری كردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌ولێر و سلێمانی به‌ڕووی گه‌شته شارستانیه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان درا،ئه‌وه‌ش پاش ئه‌وه‌ی له‌دوای ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆم له‌مانگی ئه‌یلولی ساڵی ڕابردوو حكومه‌تی عیراقی بڕیاری داخستنی هه‌ردوو فڕۆكه‌خانه‌كه‌ی هه‌رێمدا به‌ڕووی گه‌شته نێوده‌وڵه‌تیه شارستانیه‌كاندا."