image

پەیامی کورد    ...   مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە گەڵ وەزیری دەرەوەی ئوردن کۆدەبێتەوە

ئەمڕۆ سێشەممە 24ی ئایاری 2022 لە داڤۆس، مەسروور بارزانی سەرۆکی حكوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئەیمەن ئەلسەفەدی جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی شانشینی ئوردن کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا، گفتوکۆ دەربارەی پرۆسەی سیاسی لە عێراق و پەیوەندی دۆستانەی نێوان هەرێمی کوردستان و شانشینی ئوردن کرا و گرینگی فراوانکردنی دەرفەتەکانی پەیوەندی و هەماهەنگی هاوبەش لە نێوان هەردوولادا دووپات کرایەوە، بەتایبەتی لە بوارەکانی کشتوکاڵ و تەندرووستیدا.