image

پەیامی کورد      ...    مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەت هەرێمی کوردستان  پێشوازی لە بەرپرسی نوێی نووسینگەی کونسوڵگەری ژاپۆن دەکات

ئەمڕۆ سێشەممە 2021/4/20 مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ، پێشوازی لە نیکیهیرۆ  ئاراکاوا بەرپرسی نوێی نووسینگەی کونسوڵگەری ژاپۆن لە هەولێر کرد .

سەرۆکی حکوومەت ، پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە بەرپرسی نووسینگەی کونسوڵگەری ژاپۆن کرد و هیوای خواست لە ئەرکەکانیدا سەرکەوتوو بێت و پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ژاپۆن،  لە هەموو بوارەکاندا پەرە پێ بدات.
لە کۆبوونەوەکەدا ، کە تۆیاما کەی بەڕێوبەری نووسینگەی ئاژانسی هاریکاریی نێودەوڵەتیی جایکای ژاپۆنی لە عێراق بەشدار بوو ، گفتوگۆ دەربارەی کار و پڕۆژەکانی ئاژانسی جایکا لە هەرێمی کوردستان و پەرەپێدانی هەماهەنگی لە گەڵ حکوومەتی هەرێمی کوردستان کرا.
سەرۆکی حکوومەت سوپاسی هاوکارییەکانی وڵاتی ژاپۆن و بەتایبەتی ئاژانسی جایکای کرد کە ماوەیەکی زۆرە لە ڕێگەی ئەنجامدانی پڕۆژەکانییەوە،  خزمەت بە هەرێمی کوردستان دەکات، ئامادەیی هەرێمی کوردستانیشی بۆ پێشوازیکردن لە وەبەرهێنەرانی ژاپۆنی دووپات کردەوە.