image

پەیامی کورد   ...   مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی بەلژیکا لە عێراق و ئوردن کرد

ئەمڕۆ دووشەممە 9ی ئایاری 2022 مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە فیلیپ ڤاندەن بولکه باڵیۆزی بەلژیکا لە عێراق و ئوردن کرد.

لە دیدارەکەدا دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی پرۆسەی سیاسی عێراق و ھەرێم و دۆخی ئاسایشی ناوچەکە و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی بەلژیکا و هەرێمی کوردستان تاووتوێ کرا ، جەخت لە گرینگی برەودان بە پەیوەندی دوولایەنە لە هەموو بوارەکاندا، بەتایبەتی لە بواری ئابووری کرایەوە.