image

پەیامی کورد      ...   مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق دەکات

ئەمڕۆ دووشەممە 21 ی حوزەیرانی 2021 مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە ماتیۆ تۆلەر باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق کرد .

لە کۆبوونەوەکەدا کە ڕۆب واڵەر کونسووڵی گشتی ئەمریکا لە هەولێر ئامادەی بوو ، دوا پێشهات و گۆڕانکارییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان تاووتوێ کرا. جەخت لە گرینگی بەردەوامبوونی چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە و هاوکاریکردن و پشتیوانیکردنی هێزی پێشمەرگە کرا لە لایەن هێزەکانی هاوپەیمانانەوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و پاراستنی ئارامی و سەقامگیری لە ناوچەکەدا.
لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا ،گفتوگۆ دەربارەی  هەلومەرجەکانی ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکانی داهاتووی عێراق و پێویستی زەمینەخۆشكردن لەبەردەم هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد کرا كە ماف و خواستی سەرجەم پێكهاتە جیاوازەکانی عێراق دەستەبەر بكات .