image

پەیامی کورد     ...   مەسروور بارزانی  سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق دەکات

ئەمڕۆ پێنجشەممە 14ی ئۆکتۆبەری 2021 مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە جینین هێنیس-پلاسخارت نوێنەری سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکانی لە عێراق کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ دەربارەی دوا پەرەسەندنەکانی عێراق و پرۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەران کرا و ڕۆڵی چاودێرانی نێودەوڵەتی و نەتەوە یەکگرتووەکان، لە پشتگیریکردن و سەرخستنی پرۆسەی هەڵبژاردن بەرز ھەڵسەنگێنرا. هەردوولا خوازیاربوون کە حکوومەتی داهاتووی عێراق، حکوومەتێکی گشتگیر بێت و بەبێ جیاوازی، خزمەتی هەموو پێکهاتە و هاووڵاتییانی عێراق بکات.