image

پەیامی کورد     ...    مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە ستیفن هیکی باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کرد

مەسروور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە ستیفن هیکی باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کرد و لەدیدارێکدا چەند پرسێکی گرینگ و پەیوەندیدار بەچاکسازی لەهەرێمی کوردستان و ئاسایشی ناوچەکە تاوتوێکران.

بەگوێرەی راگەێندراوی سەرۆکایەتی حکوومەت، ئەمڕۆ چوارشەممە مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە ستیفن هیکی باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کرد.
لە دیدارەکەدا کە جەیمس سۆرۆنتن کونسووڵی گشتی بەریتانیا لە هەولێر ئامادەی بوو، سەرۆکی حکوومەت هیوای سەرکەوتنی بۆ باڵیۆز و کونسوڵی گشتی بەریتانیا خواست بەبۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکانیان و ستایشی هەوڵ و کۆششەکانی کردن لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی بەریتانیا لە گەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان. 

باڵیۆزی بەریتانیا پشتیوانی ووڵاتەکەی بۆ هەرێمی کوردستان دوپات کردەوە و جەختی لە گرینگی بەردەوامبونی هاوکاری هێزی پێشمەرگە کردەوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر. 

چاکسازییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بەتایبەتی چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە و پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵی و هەنگاوەکانی خۆپارێزی لە کۆرۆنا و گرینگی هاوکاریکردنی هەرێم بۆ دابینکردنی ڤاکسینی کۆرۆنا ، چەند تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوون.