
پەیامی کورد ... مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەت لەگەڵ سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح کۆبووەوە
لە بەردەوامی کۆبوونەوەکانی شاندی باڵای حکوومەتی هەرێم لە بەغدا ، ئێوارەی پێنجشەممە ، مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەت لەگەڵ سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح هادی عامری کۆبووەوە.
لە دیدارەکەدا سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح ئامادەیی هاوکاریکردنی هەرێمی کوردستانی لە پێناو چارەسەرکردنی ڕیشەییانەی کێشەی مووچەی مووچهخۆران دەربڕی.