image

پەیامی کورد    ...  مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە باڵیۆزی ئوسترالیا لە عێراق دەکات

سەرۆكی حكوومەتی هەرێمى كوردستان، پێشوازی له‌ باڵیۆزى ئوسترالیا له‌ عێراق كرد و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئوسترالیایان تاوتوێ كرد.

ئەمڕۆ سێشەممە 4/10/2022، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە پاولا گانلی، باڵیۆزى ئوسترالیا لە عێراق کرد، لە دیدارەکەدا، بارودۆخی گشتی عێراق و هەنگاوەکانی تێپەڕاندنی بەربەستی سیاسی و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئوسترالیا تاوتوێ کران.

باڵوێزی ئوسترالیا لە عێراق، ئامادەیی ووڵاتەکەی بۆ برەودان بە پەیوەندی دوو لایەنە و هاریکاری و هەماهەنگی لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەربڕی.

سەرۆکی حکوومەت، وێڕای خستنەڕووی کورتەیەک دەرباری چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەم لە بواری هەمەجۆرکردنی سەرچاوەکانی داهات و بە دیجیتەڵکردنی خزمەتگوزارییە گشتییەکان، ئاماژەی بە پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵی و گرینگی چارەسەرکردنی کێشەکان لە چوارچێوەی دەستوور کرد، بە شێوەیەک کە ڕێز لە مافە دەستوورییەکانی گەلی کوردستان و پرنسیپەکانی هاوسەنگی و بەشداری ڕاستەقینە و سازان بگیرێت.

دۆخی ئاوارە و پەنابەران و دەرهاویشتە نەرێنییەکانی گۆڕانکاری کەشوهەوا لەسەر عێراق و هەرێمی کوردستان، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان بوون.