
پەیامی کورد ... مەسروور بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کرد
ئەمڕۆ شەممە 16/9/2023، مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ستیڤن هیچنس، باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کرد.
لە دیدارەکەدا گفتوگۆ لەبارەی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ و دابینکردنی مافە دەستوورییەکانی خەڵکی کوردستان کرا. لەمبارەیەوە سەردانی هەفتەی رابردووی شاندی باڵای حکوومەتی هەرێم بۆ بەغدا و گفتوگۆکانی لەگەڵ هەر سێ سەرۆکایەتییەکە و لایەنە سیاسییەکانی عێراق، تایبەت بە دابینکردنی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان، بە هەنگاوێکی ئەرێنی بە ئاراستەی چارەسەرکردنی کێشەکان دانرا.
تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان تایبەت بوو بە گرینگی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری هەرێمی کوردستان .