image


پەیامی کورد … مەسرور بارزانی: بۆ کۆچی دوایی شازادە فلیپ هاوخەمی خانەوادەی شاھانەی بەڕیتانیاین

 

بە بۆنەی کۆچی دوایی شازادە فیلیپ، هاوسەری شاژن ئەلیزابێسی دووەم شاژنی بەریتانیا، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە.

 

مەسرور بارزانی پەیامەکەی لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی توویتەر بڵاوکردووەتەوە و نووسیویەتی"بۆ کۆچی دوایی شازادە فلیپ دووکی ئێدینبێرگ، سەرەخۆشی خۆم ئاراستەی شاژن و حکومەتی بەریتانیا و خەڵکی بەریتانیا دەکەم، لەم کاتە سەختەدا، ھاوخەمی خانەوادەی شاھانەین".

 

نیوەڕۆی ئەمڕۆ ئاژانسەکانی هەواڵ بڵاویانکردەوە کە شازادە فیلیپ، هاوسەری شاژن ئەلیزابێسی دووەم شاژنی بەریتانیا، لە تەمەنی ١٠٠ ساڵی کۆچی دوایی کرد.