image

راوێژكاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم، رایدەگەیەنێت، کە دەبێت هەموو دەستووری عێراق جێبەجێ بكرێت، نەك تەنیا چەند خاڵێك لەناو دەستوور هەڵبژێرن، جەختیشیکردووەتەوە، کە ناکرێت کێشەکان لەمووچە و فڕۆکەخانەکان کورت بکرێنەوە.
لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا مەسرور بارزانی، راوێژكاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان رایگەیاندووە، کە لەماوەی رابردوودا چەند دیدار و كۆبوونەوەیەك لەنێوان هەرێم و بەغدا ئەنجام دراون و ناكرێت چارەسەركردنی كێشەكان لە ناردنی مووچە و كردنەوەی فڕۆكەخانەكاندا كورت بكرێنەوە، بەڵكو كێشەی ئێمە كێشەی سیاسیی و نەتەوەیی دوور و درێژن.
مەسرور بارزانی جەختیشیکردووەتەوە، کە دەبێت هەموو دەستووری عێراق جێبەجێ بكرێت، نەك تەنیا چەند خاڵێك لەناو دەستوور هەڵبژێرن.
لەبارەیناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمەوەش رایگەیاندووە، کە ئەو دۆخەی لەو ناوچانە دەگوزەرێن قابیلی قبووڵ نییە، پێویستە بارودۆخی ئەو ناوچانە بەپێی دەستوور ئاسایی بكرێنەوە.