
پەیامی کورد... مەسرور بارزانی پێشوازی لە شاندی ئەمەریکی کرد
سهرۆكی حکوومەتی هەرێمی كوردستان، لهگهڵ شاندێكى كۆنگرێسى ئهمریكى کۆ بووهوه و جهختى لهوه كردهوه، هەرێمی کوردستان وەک هەمیشە فاکتەرێکی سەقامگیریی و ئارامیی دەبێت لە عێراق و ناوچەکەدا.
ئهمڕۆ یەکشهممه 27/11/2022، مەسرور بارزانى، سهرۆكى حکوومەتی ههرێمى كوردستان، پێشوازیى له شاندێكى كۆنگرێسى ئهمریكا به سهرۆكایهتیى كۆنگرێسمان مارك تاكانۆ كرد، كه له ئهندامانى كۆنگرێس ئەلیسا سلۆتکین، کۆلین ئۆڵرێد، کاتی پۆرتەر پێك هاتبوو.
له كۆبوونهوهکەدا كه ئەلینا ڕۆمەناوسکی باڵوێزى ئهمریكا له عێراق ئامادهى بوو، گفتوگۆ دەربارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئەمریکا، دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتهكانى عێراق و ناوچەکە، گرنگیی پاراستنی سەروەری و ئاسایش و سەقامگیریی عێراق و هەرێمی کوردستان کرا.
شاندی کۆنگرێس ئاماژەیان بە پەیوەندیی بەهێز و تایبەتی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەمریکا کرد، بە ناوی کۆنگرێسەوە پشتیوانیی خۆیان بۆ هەرێمی کوردستان وەک ئەزموونێکی دیموکراسیی سەرکەوتوو لە عێراق دووپات کردەوە، هەروەها ستایشیی دۆخی ئازادیی ئایینی و بەیەکەوەژیانی ئاشتییانەی پێکهاتە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستانییان کرد.
سەرۆکی حکوومەت سوپاسی پشتگیریی بەردەوامی ئەمریکای کرد و جەختی لەوە کردەوە کە هەرێمی کوردستان، وەک هەمیشە فاکتەرێکی سەقامگیریی و ئارامیی دەبێت لە عێراق و ناوچەکەدا، دووپاتیشی کردەوە کە ئێستا دەرفەتێکی نوێ هەیە بۆ ئەوەی حکوومەتی فیدراڵی، خزمەتی پێکهاتە جیاوازەکانی عێراق بکات و لەسەر بنەمای دەستوور و کارنامەی وەزارەی، کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵی بە شێوەیەکی بنەڕەتی چارەسەر بکات.
چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەمى حكوومهتى ههرێمى كوردستان، بە تایبەتی چاکسازیی و پرۆسەی یەکخستنی هێزەکانی پێشمەرگە و گرنگیی هاوهەڵوێستیی و یەکڕیزی لایەنە کوردستانییەکان بۆ داکۆکیکردن لە مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو.