image


پەیامی کورد … مەسرور بارزانی گەیشتە وڵاتی ئیمارات

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە سەردانێکی فەرمی، گەیشتە شاری ئەبوزەبیی پایتەختی ئیماراتی عەرەبیی یەکگرتوو.

سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە 25-1-2022، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەردانێکی فەرمی، بەرەو ئیمارات بەڕێکەوت.

بەرپرسانی باڵای ئیمارات لە فڕۆکەخانەی ئەبوزەبی پێشوازیان لە سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کرد.

لەو سەردانەیدا، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ شێخ محەمەد بن زاید ئال نەهیان، جێنشینی ئەبوزەبی و جێگری فەرماندەی باڵای هێزە چەکدارەکان و شێخ عەبدوڵڵا بن زاید ئال نەهیان، وەزیری دەرەوە و گەورە بەرپرسانی دیکەی ئەو وڵاتە کۆ دەبێتەوە.

لە دیداری مەسرور بارزانی و بەرپرسانی باڵای ئیماراتدا، گفتوگۆ دەربارەی گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی عێراق و ناوچەکە و دەرفەتەکانی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئیمارات و پتەوکردنی میکانیزمەکانی هەماهەنگی و هاریکاری لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا، دەکرێت.