image


پەیامی کورد... محەممەد حاجی مەحموود: ڕەنگە وەزیری نەوت لە ژوورەکەی خۆشیدا نەتوانێت بڕیارەکانی جێبەجێ بکات"

سەبارەت بە لێدوانی وەزیری نەوتی عێراق محەممەد حاجی مەحموود سکرتێری حیزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان دەڵێت، وەزیری نەوتی عێراق ناتوانێت بڕیارەکانی لە ژوورەکەی خۆشیدا جێبەجێ بکات.

محەممەد حاجی مەحموود بڵاوی کردووەتەوە، ئیحسان عەبدولجەبار ناوێک گوایە وەزیری نەوتی عێراقە لە کۆبوونەوەیەکی وەزارەتەکەی کۆمەڵێک قسەی کردووە زۆری لە وڕێنە دەچوو، ئەویش قسەکانی کۆنی دادگا عەرەبییەکەی بەغدادی جووییەوە گوایە 75 ڕۆژ نەرمی نوواندووە بەرامبەر بە هەرێمی کوردستان، بەڵام هەرێم وەڵامی ئیجابی نەبووە، بۆیە ئەویش بڕیاری داوە بڕیارەکانی دادگا جێبەجێ بکات.

محەممەد حاجی مەحموود ڕاشیگەیاندوە، من بەم وەزیرە دەڵێم ئەو جۆرە قسە و هەڵسوکەوتەی عێراق ڕژێمە یەک لەدوای یەکەکانمان بیر دەخاتەوە بەتایبەتی ڕژێمی سەددام حوسێن و حیزبی بەعس، بەڵام لە ڕژێمێکی لاواز ڕەنگە ئەم وەزیرە لە ژوورەکەی خۆشیدا نەتوانێت بڕیارەکانی جێبەجێ بکات، ئەم وەزیرە بە زمانێکی زبر هەڕەشە لە کوردستان دەکات لە کاتێکدا عێراق و سەروەرییەکانی لە ژێر پۆستاڵ و مووشەک و ڕەحمی موخابەراتی وڵاتاندایە، تەنانەت حیزب و کەسایەتی دەرەوەی هەرێمی کوردستان گێچەڵیان پێ دەکرێت، ئەویش دەیەوێت لەسەر کورد جارێکی کە خۆیان تاقی بکەنەوە.

سکرتێری حیزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان لە بەشێکی تردا ڕایگەیاندوە، ئەوانە ڕەنگە بە هەوێکی کورد بن بۆیە نە دادگا دادگایە و نە بڕیاریش جێبەجێ دەکرێت چونکە کورد ناگەڕێتەوە چوارچێوەی سفر، کورد دەبێت هەنگاوی تر بنێت بۆ بەدەستهێنانی مافی ڕەوای کورد و کوردستان، دەبێت لەسەر نەوت و غازی هەرێم بەردەوام بێت نابێت پاشەکشە بکات و دەبێت جوابی توندی هەر کەس و لایەنێک بداتەوە کە ئەو مەسەلەیە باس دەکەن.