
پەیامی کورد ... مه‌سروور بارزانی له داڤۆس: بڕیاری دادگای ئیتحادی سیاسییه و جێبه‌جێی ناكه‌ین
له پانێلێكی هاوبه‌شیدا، له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی سەعوودییه، ئوردن و كوه‌یت، مه‌سروور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، كێشه‌كان په‌یوه‌ستن به یه‌كه‌وه و كاریگه‌ریان له شوێنێكی سنووردار ناوه‌ستێت و ته‌شه‌نه ده‌كات و راشیگه‌یاند، ئه‌و هێرشه مووشهكیانهی كرانه سه‌ر هه‌ولێر چه‌ند ئامانجێكیان هه‌بوو.
له پانێله‌كه‌دا، كه له ژێر ناونیشانی " پێکهاتەیەکی نوێی ئاسایش لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست" به‌ڕێوه‌ده‌چێت، له باره‌ی كاریگه‌ری قه‌یرانه‌كانه‌وه، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ووتی: پێم وایه كێشه‌كان كاریگه‌رییان له شوێنێك ناوه‌ستن، ئه‌و كێشه‌یه‌ی له ئۆكراین هه‌یه، كاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌موو جیهان هه‌یه، كاریگه‌رییه‌كه روونه.
ووتیشی: ناكرێت كێشه‌كه به پشتگوێ خستنی چاره‌سه‌ر بكرێت، كێشه‌ی ئاسایشی خۆراك هاتووه‌ته ئاراوه، باشترین رێگه ئه‌وه‌یه چاره‌سه‌رێكی هاوبه‌ش به شێوه‌یه‌كی ئاشتیانه بۆ ئه‌م كێشه‌یه بدۆزینه‌وه.
هادلی گامبێڵ، پێشكه‌شكاری كه‌ناڵی (CNBC)و به‌ڕێوبه‌ری پانێله‌كه: جه‌نابی سه‌رۆك وه‌زیران، ده‌مانه‌وێت له سه‌ر هێرشه مووشه‌كییه‌كان قسه بكه‌ین، ئێوه ناتوانن به‌رگری له خۆتان بكه‌ن، هاوبهشهكانتان له ئه‌نجوومه‌نی هاوكاریی كه‌نداو لێره‌ن، په‌یامتان چییه بۆ ئێران و وڵاتانی عه‌ره‌بی ده‌توانن چۆن هاوكار بن؟
مه‌سروور بارزانی: ده‌بێت به گشتی له باره‌ی بابه‌ته‌كه‌وه بدوێین، به تایبه‌تی ئاسایشی ناوچه‌كه. به دڵنیاییه‌وه ئه‌م هێرشانه به هۆی نه‌بوونی تێگه‌یشتنی ته‌واو روویاندا. هه‌ندێك ووڵات مه‌یلی سه‌پاندنی هه‌ژموونی خۆیان هه‌یه به‌سه‌ر ووڵاتانی دیكه‌دا. له‌و هه‌ڵبژاردنه‌ی پێشتر له ئۆكتۆبه‌ری رابردوو به‌ڕێوه‌چوو، خه‌ڵك بڕیاری دا چ جۆره عێراقێكی ده‌وێت، هاوپه‌یمانی درووستكرا. وه‌ك هه‌ر هه‌ڵبژاردنێكی دیموكراتی براوه و دۆڕاو هه‌یه.
براوه‌كان به‌داخه‌وه نه‌یانتوانی حكوومه‌ت پێكبهێنن. چوونكه عێراق تاكه نموونه‌یه له جیهاندا، كه ده‌بێت دوو له‌سه‌ر سێی ده‌نگه‌كانت هه‌بێت، ئه‌گه‌رنا ناتوانی حكوومه‌ت پێكبهێنیت. ده‌كرێت ئه‌و هێرشه مووشه‌كیانه وه‌ك فشارێك بهكارهێنرابن بۆ سه‌ر ئه‌ندامانی ئه‌و هاوپه‌یمانییه‌ی له نێوان كورد و سوننه و شیعه درووست كرا، بۆ ئه‌وه‌ی له‌و هاوپه‌یمانییه بكشێینه‌وه. په‌یامێكی دیكه‌شی هه‌بوو، كه هه‌ژموونی ووڵاتان له‌سه‌ر عێراق به‌رده‌وامه. بۆ سنوورداركردنی ئه‌و هێرشانه پێویستی به هه‌وڵێكی فراوانی وڵاتانی ناوچه‌كه و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه، به ئه‌مریكا و ئه‌و ووڵاتانه‌ش، كه به‌رژه‌وه‌ندییان له عێراق هه‌یه.
پێویسته رێز له سه‌روه‌ری عێراق بگیرێت. ئێمه له عێراقدا ده‌مانه‌وێت جارێكی دیكه سه‌روه‌ری خۆمان به‌ده‌ست بهێنینه‌وه. بۆیه هه‌وڵه‌كان پێویسته به جۆرێك بن، كه زیادبوونی هه‌ژموون له عێراقدا خراپه. هه‌موو ئه‌وه‌ی بینیومانه، ته‌نیا هیواخواستنه بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر بێته ئاراوه، به‌ڵام به كردار هیچ هه‌نگاوێك نه‌نراوه بۆ ئه‌وه‌ی عێراق سه‌روه‌ری خۆی هه‌بێت و به‌رگری له خۆی و سه‌روه‌رییه‌كه‌ی بكات و نه‌بێته مه‌یدانێك بۆ ئه‌وه‌ی هێرشی بكرێته سه‌ر، مووشه‌كی ئاراسته بكرێت و لایه‌نه‌كانی سه‌ر به ووڵاتانی دیكه ئه‌جێندای خۆیانی تێدا جێبه‌جێ بكه‌ن.
هادلی گامبێڵ، پێشكه‌شكاری كه‌ناڵی (CNBC)و به‌ڕێوبه‌ری پانێله‌كه: جه‌نابی سه‌رۆك وه‌زیران، ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له به‌غدا رووده‌دات، زۆر پرسیار هه‌ڵده‌گرێت، پرسیا له باره‌ی نه‌وتی عێراق و كوردستان هه‌یه، له باره‌ی بڕیاره‌كه‌ی دادگای ئیتیحادییه‌وه، هه‌روه‌ها باس له كێشه سیاسییه‌كانیش ده‌كرێت، زۆرجار ده‌وترێت ترس له درووستبوونی كه‌وانه‌ی شیعی هه‌یه، وڵاتانی كه‌نداویش ئه‌و ترسه‌یان هه‌یه، ئه‌مه چ كاریگه‌رییه‌كی له‌سه‌ر ئاسایشی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هه‌یه و ئێوه تا چه‌ند مه‌ترسیتان هه‌یه؟
مه‌سروور بارزانی: كاتێك سه‌یری ئاسایشی خۆرهه‌ڵات ده‌كه‌یت، ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی هه‌ن، قاعیده‌یه، داعشه، نه‌وته، یان هه‌ر پرسێكی دیكه‌یه، ده‌بێت سه‌یری هۆكاره‌كان بكه‌ین، بۆچی ئه‌م كێشانه سه‌ریانهه‌ڵدا؟ له عێراق ئه‌گه‌ر سه‌یری ره‌وشه‌كه بكه‌ین به گشتیی، ده‌بینین، چه‌ندین بڕیاری هه‌ڵه‌ی سیاسی هه‌بووه، كه هۆكاری سه‌رهه‌ڵدانی قه‌یرانه‌كانن. له‌وانه: قه‌یرانی نه‌وت، پشتگوێ خستنی ده‌ستوور، هه‌بوونی هه‌ژاری، نادادپه‌روه‌ری، نایه‌كسانی، بڕیاری هه‌ڵه، حكوومه‌تی خراپ و به‌ڕێوبردنی هه‌ڵه، بوونه‌ته هۆی سه‌رهه‌ڵدانی كێشه‌كان.
هه‌ر له سه‌ره‌تاوه ووتم پێم وانییه، عێراق ووڵاتێكی سه‌ربه‌خۆ بێت و بڕیاره‌كانی سه‌ربه‌خۆیانه بدات، له لایه‌ن ووڵاتانی ده‌ره‌وه كاریگه‌ری خراوه‌ته سه‌ر و هۆكاری ده‌ره‌كی ده‌ستیان به‌سه‌ردا گرتووه. دۆسته‌كانمان ده‌ڵێن با عێراق خۆی بڕیاربدات، به‌ڵام تا ئێستا عێراق خۆی بڕیاری نه‌داوه. كه‌لێنی زۆر هه‌یه و ووڵاتانی دیكه پڕیان كردووه‌ته‌وه. پێویسته هه‌موو دۆسته‌كانی عێراق هه‌وڵبده‌ن و دڵنیابنه‌وه له‌وه‌ی خه‌ڵكی عێراق خۆیان چاره‌نووسیان هه‌ڵده‌بژێرن، كاتێك ئه‌مه روویدا و رێز له ده‌ستوور گیرا، ئه‌مه پاكێجێكی گه‌وره‌یه بۆ هه‌موو ووڵاته‌كه و ئێمه ده‌ستوورێكمان هه‌یه، به‌داخه‌وه پشتگوێ خراوه، ئه‌و ماددانه‌ی گرنگن پشتگوێخراون، سڕینه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی جێبه‌جێ كراوه، ئه‌مه هۆكار بووه بۆ ئه‌وه‌ی ناوچه دووره ده‌سته‌كان ببنه هاوكاری تیرۆر، چوونكه پشتگوێ خراون و مافیان جێبه‌جێ نه‌كراوه.
هادلی گامبێڵ، پێشكه‌شكاری كه‌ناڵی (CNBC)و به‌ڕێوبه‌ری پانێله‌كه ئایا حكوومه‌ته‌كه‌ی ئێوه رێز له‌و بڕیاره‌ی دادگای ئیتیحادی ده‌كرێت له باره‌ی كۆمپانیا نه‌وتییه‌كان؟
مه‌سروور بارزانی: حكوومه‌ته‌كه‌ی من، ده‌سه‌ڵاتی ته‌واومان هه‌یه، سه‌رۆكایه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و په‌رله‌مان و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری هه‌موویان بڕیاره‌كه‌یان ره‌تكردووه‌ته‌وه، چوونكه بڕیارێكی سیاسیی بوو، نه‌ك یاسایی و به گوێره‌ی ده‌ستوور نه‌بوو، به گوێره‌ی یاسا و مادده‌كانی ده‌ستوور نه‌بووه، ئه‌و دامه‌زراوه‌یه‌ش به گوێره‌ی ده‌ستوور دانه‌مه‌زراوه و ئه‌م بڕیاره سیاسییه و ئه‌وه‌ی پێی ده‌وترێت لایه‌نێكی یاسایی ده‌ریكردووه، نه‌خێر ئه‌مه ناوچه‌یه‌ك و شوێنێك نییه بتوانین ئه‌و بڕیاره په‌سند بكه‌ین، چوونكه پێشێلی ده‌ستووری عێراق و مافه دهستوورییهكانمانه، ده‌ستوور له سه‌رووی هه‌موو شتێكه‌وه‌یه، به دڵنیاییه‌وه ئێمه پابه‌ندی ده‌ستوورین و ئه‌ركه‌كانمان جێبه‌جێ ده‌كه‌ین، به‌ڵام رێگه ناده‌ین مافه‌كانمان پێشێل بكرێن.