image

پەیامی کورد     ...     مووچەی لیوا هاوبەشەکانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە لەم کاتەدا دابەش دەکرێت

جێگری سەرۆک ئەرکانی هێزەکانی پێشمەرگە رایگەیاند، لە دوو رۆژی ئایندەدا مووچەی لیوا هاوبەشەکانی سەر بە وەزارەت دابەش دەکرێت. 
لیوا قارەمان کەمال، جێگری سەرۆک ئەرکانی هێزەکانی پێشمەرگە رایگەیاندووە : "بڕیارە لە دوو رۆژی ئایندەدا مووچەی لیوا هاوبەشەکان دابەش بکرێت، کە مووچەی مانگی (ئەیلول/٩)ی ئەمساڵە.

بەپێی زانیاریەکان دابەشکردنی مووچەی لیوا هاوبەشەکان لەکاتێکدایە، کە هێزەکانی هاوپەیمانان پارەی مووچەی مانگی (ئەیلول/٩)ی خستوەتەسەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە.

لە کۆی نزیکەی ١٧٠ هەزار پێشمەرگە، نزیکەی ٤٤ هەزار پێشمەرگە لە چوارچێوەی ١٥ لیوای هاوبەشدا لەژێر چەتری وەزارەتی پێشمەرگە رێکخراونەتەوە. هەر لیوایەک لە چوار فەوجەوە کراوەتە سێ فەوج. مووچەکانیشیان لەلایەن هاوپەیمانانی نێودەوڵەتی دژی داعش دابین دەکرێت.