image

پەیامی کورد     ...   مووچەی ئەم توێژە سبەی دابەش دەکرێت

بەڕێوبەرایەتی پەروەردەی کەلار رایدەگەێنێت، سبەی سێشەممە پارەی مانگی ١٢ی وانەبێژانی سنوورەکەیان دابەشدەکرێت، داواش دەکات گەر بەڕێوبەر یان یاریدەدەری قوتابخانەکان نەیانتوانی ئامادەبن خودی مامۆستا وانەبێژەکان ئامادەی وەرگرتنی پارەکەیان بن.
بەڕێوبەرایەتی پەروەردەی کەلار لە راگەێندراوێکدا بڵاویکردوەتەوە، سبەی سێشەممە پارەی مانگی ١٢ی مامۆستایانی وانەبێژی سنوورەکەیان دابەش دەکرێت.

داوایشیکردوە، سبەی کاتژمێر ٩:٠٠ بەڕێوبەر یان یاریدەدەری قوتابخانەکان لەبەشی ژمێریاری بەڕێوبەرایەتییەکە ئامادەبن بەمەبەستی وەرگرتنی پارەکە.
هەر لە راگەێندراوەکەدا جەختی لەوەکردوەتەوە، گەر بەڕێوبەر یان یاریدەدەر نەیانتوانی سەردان بکەن، پێویستە وانەبێژ خودی خۆی ئامادە بێت و ناسنامەی پێ بێت  بۆ وەرگرتنی پارەکەی.