image

ئەمریکا هێزێکی تایبەتی خۆی لە باشووری رۆژئاوای شاری کۆبانێ لە رۆژئاوای کوردستان، جێگیر دەکات.

 

بەپێی زانیارییەکان، شاندێکی ئەمریکی لە شاری منبجە لە باشووری رۆژئاوای کۆبانێ و باکووری سووریا و دوای چوار رۆژی دیکەش، هێزە تایبەتەکەی ئەمریکا دەگاتە منبج.

ئەندامێکی ئەو شاندە راگەیاندووە، کە هێزەکانی ئەمریکا، کە ئێستا بەشێکیان لەو ناوچانەن، ژمارەیەک بارەگا و سەربازگە لە باکووری منبج دروست دەکەن.

جێگیرکردنی ئەو هێزەی ئەمریکا لەو ناوچەیە لە کاتێک دایە، کە رەجەب تەییب ئەردۆغانی سەرۆک کۆماری تورکیا پێشتر رایگەیاندبوو، دوای عەفرین، سوپای وڵاتەکەی روو دەکاتە شاری منبج و ناوچەکانی دیکەش.

لە رۆژی 20/1/2018، سوپای ئازادی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا و سوپای تورکیا بە بەکارھێنانی ھێزی ئاسمانی، زەمینی و تۆپخانە،  لەژێر ناوی ئۆپەراسیۆنی (چلە زەیتوون)، دەستیان بە هێرشکردنە سەر عەفرین کرد و رۆژی یەکشەممە 18/3/2018ش رەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا رایگەیاند، کە سوپای وڵاتەکەی دەستی بەسەر شاری عەفریندا گرت.