image


پەیامی کورد... ئەمریكا 600 هەزار دۆلار بۆ بەرەوپێشبردنی تاقیگەكانی زانكۆكانی هەرێم خەرج دەكات

كونسوڵی گشتی ئەمەریكا لە هەرێمی كوردستان ئاشكرای كرد، بڕی 600 هەزار دۆلار بۆ بەرەو پێشبردنی تاقیگەی زانكۆكانی هەرێم خەرج دەكەن و پرۆسەكەش لە مانگی تەموزی ئەمساڵەوە دەستپێدەكات.

لەمبارەیەوە كونسوڵی گشتی ئەمەریكا لە هەرێمی كوردستان ئێرڤن هیكس لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندووە: بڕی 600 هەزار دۆلار بۆ بەرەوپێشبردنی تاقیگەكان و لایەنی تەكنیكی زانكۆكانی هەرێمی كوردستان جەخت دەكەن

وتویەتیشی: پرۆسەكە لە مانگی تەموزەوە دەستپێدەكات و پێشتریش راهێنانیان بە بەرپرسی زانكۆكان كردووە بۆ ئەوەی ئامادەبن بۆ ئەو كارە.

ئەوەشی وتوە: وڵاتەكەی گرنگی بە لایەنی تەكنەلۆژی زانكۆكانی هەرێم دەدات، ئەوەش لە پێناو ئەوەی گەنجانی زانكۆ دوای دەرچوون وەڵامدەرەوەی بازاڕی كاربن و بتوانن خۆیان بگونجێنن، بەردەوامیش دەبین لە پاڵپشتی كردنی كەرتی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە هەرێمی كوردستان.