
پەیامی کورد... ئەمریكا دووساڵ لەمەوبەر داوای لە بانکی ناوەندی كردوە سیستەمی گواستنەوە بكاتە ئەلیكتڕۆنی
بڕيارده‌رى ليژنه‌ى دارايى له خولى پێشووى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ڕایدەگەیەنێت پێشتر ئەمەریکا بە فەرمی بانکی ناوەندی عێراقی ئاگادار کردووەتەوە کە سیستەمی گواستنەوە بکاتە ئەلیکترۆنی، بەڵام بانک جێبەجێی نەکردووە ، ئەمەش هۆکاری دابەزینی بەهای دیناری عێراقییە بەرامبەر بە دۆلاری ئەمەریکی.
ئه‌حمه‌د سه‌فار، بڕيارده‌رى ليژنه‌ى دارايى له خولى پێشووى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ڕایگەیاند: دوو ساڵ لەمەوبەر بانكى ناوه‌ندی ئه‌مەريكا به فه‌رمى بانكى ناوه‌ندیی عێراقی ئاگاداركردووه كه سيسته‌مى گواستنه‌وه بكاته ئه‌لیكترۆنى، ئەمەش بۆ رێگریکردن لە چوونە دەرەوەی دۆلار، بۆ ئەوەی دۆلار نەچێتە ئەو وڵاتانەی کە ئەمەریکا سزای خستوونەتە سەر، به‌ڵام بانكى ناوه‌ندی عێراق نه‌چووه ژێر بارى جێبه‌جێكردنى بڕياره‌كه، بۆيه نرخی دینار بەرامبەر بە دۆلار دابەزینی بەرچاوی به‌خۆه بينى و بانكى ناوه‌ندی عێراق هۆكارى دابه‌زينى به‌هاى ديناره.
ڕوونیشی كردەوە: بانکی ناوەندی عێراق کەمتەرخەم بووە لە جێبەجێکردنی داواکەی بانكى ناوه‌ندی ئه‌مەريكا.
سەبارەت بە گۆڕینی پارێزگاری بانکی ناوەندی لەلایەن سەرۆک وەزیرانی عێراقەوە ووتی: راستە هەندێک گۆڕانکاری لە بانکی ناوەندی کراوە، بەڵام کاتی زۆری دەوێت، رەنگە نەتوانن بیگڕێنەوە بۆ دۆخی پێشتر.
ئه‌حمه‌د سه‌فار دەربارەی پرۆژه یاساى بوودجه‌ى 2023ى حكوومه‌تى عێراق و نه‌ناردنى بۆ ئهنجوونهمى نوێنه‌ران ئاماژەی بەوەدا: لام وایە دۆخى سياسیى عێراق ناجێگيره بۆيه تاوه‌كو ئێستا بودجه نه‌نێردراوه بۆ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران
باسی لەوەش كرد: بودجه له عێراق زياتر بودجه‌يه‌كى سياسییيه له‌وه‌ى بودجه‌يه‌كى دارايى و ئابووریى بێت و ڕه‌هه‌ندى دارايى و كۆمه‌ڵايه‌تیی تێدا بێت، بێگومان ناجێگيرى بەهای دینار و به‌شه بودجه‌ى هه‌رێمى كوردستانيش كاريگه‌رى خۆى هه‌بووه، من له‌و باوه‌ڕه‌دام كارنامه‌ى حكومه‌ته‌كه‌ى محه‌ممه‌د شياع سوودانى زۆر فراوانه له پڕۆژه بودجه‌يه‌كى وه‌هادا ناتوانێت به‌رنامه‌كه‌ى خۆى جێبه‌جێ بكات، ناتوانێت چاره‌سه‌رى كێشه‌ى هه‌ژارى و هه‌ڵ ئاوسان له عێراق بكات.
شایەنی باسە بەهۆی دابەزینی بەهای دیناری عێراقییەوە، 23ی ئەم مانگە سەرۆک وەزیرانی عێراق، محەممەد شیاع سوودانی بڕیاری دا بە دوورخستنەوەی پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق، مستەفا غالب و ڕاسپاردنی عەلی موحسین عەلاق بۆ بەڕێوەبردنی بانکی ناوەندیی بە وەکالەت.