image


پەیامی کورد … کۆمسیۆنی مافی مرۆڤی عێراق داوای هەڵمەتی ئەمنی دژ بە داعش دەکات

 

کۆمسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤ لە عێراق داوا لە مستەفا کازمی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان مستەفا کازمی دەکات، هەڵمەتێکی ئەمنی بەرفراوان بۆ لەناوبردنی پاشماوەکانی داعش رابگەیەنێت.

 

لە بەیاننامەیەکدا کۆمسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤ لە عێراق (UNHCR)، ئیدانەی ئەو تاوانە دڕندانەی چەتەکانی داعشی کردووە، کە لە زۆربەی پارێزگاکانی عێراق ئەنجامیان داوە و خەڵکی مەدەنیان کوشتوە و تیرۆریان کردووە، جگە لە هێرشە یەک لەدوای یەکەکان لە دژی هێزە ئەمنییەکان، کە لە ئێوارەی شەممەدا ژمارەیەک لە هێزە ئەمنییەکان کوژران و برینداربوو.

کۆمسیۆنەکە ئاماژەی بەوەشکردوە، "یەکبەدوای ئەو هێرشانە پشتڕاستی دەکاتەوە، کە چەتەکانی تیرۆریستی داعش هێشتا لە چالاکیدان، بۆیە پێوستە مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق و فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان هەلـەتێکی بەرفراوانی ئەمنی بۆ لەناوبردن و دادگاییکردنی چەتە و پاشماوەکانی داعش رابگەیەنێت".