
پەیامی کورد... ژنێک بەهۆی لێدانی دەرزیی هەڵە گیانی لەدەستدا و پەرستارێکیش هەڵهات
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو ڕاگەیاند، لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ژنێکی خەڵکی سەرپێڵی زەهاو بەهۆی لێدانی دەرزی هەڵە لە نەخۆشخانەی شوهەدای ئەو شارە گیانی لەدەستدا.
بەگوێرەی ڕاگەیەنراوێکی ڕێکخراوەکە، سەبریە جەوانمێری دوێنێ یەکشەممە ٧-٨-٢٠٢٢، دوای سەردانی بۆ نەخۆشخانەی شوهەدا، لەلایەن یەکێک لە پەرستارەکان دەرزی لێدراوە و دواتر تووشی گەشکە بووە و گیانی لەدەستداوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، پەرستارەکە بەناوی «ن.ا» دوای گیانلەدەستدانی سەبریە جەوانمێری لە نەخۆشخانە دیار نەماوە و هەڵهاتووە.
سەبریە جەوانمێری خەڵکی گوندی جەوانمێر سەر بە ناوچەی پشت تەنگ لە سەرپێڵی زەهاوە و دایکی پێنج منداڵ بووە.