image


پەیامی کورد... ژنێکى دوو گیان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان خۆى سوتاند

ژنێکی دووگیانی ٢٨ ساڵ ئاگرى لە جەستەى خۆى بەردا و دواى چەند رۆژێک مانەوەى لە نەخۆشخانە گیانى لەدەستدا.

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو (6-8-2022) لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند، ژنێکی دووگیانی خەڵکی بەخشی بێڵەوار سەر بە شاری کامێران بە ناوی (ع، ف) تەمەن ٢٨ ساڵ کە ماوەیەک لەمەوبەر ئاگری لە جەستەی خۆی بەردابوو، ڕۆژی هەینی بە هۆی ڕێژەی زۆری سووتان و قورسی برینەکانییەوە لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی تاران گیانی لە دەستدا.

ئاماژەى بەوەشکردووە، ئەو ژنە خەڵکی گوندی پرتاڵە هەفتەی پێشوو بە هۆی کێشەی خێزانی و کێشە لەگەڵ هاوژینەکەی ئاگری لە جەستەی خۆی بەردابوو.

عەترین فەریدی کە خاوەنى منداڵێکە، دووگیان بووە و کۆرپەلە سێ مانگانەکەشی گیانی لە دەستداوە.