image


پەیامی کورد... گیان لەدەستدانی دوو منداڵی کار لە هەورامان

کاتژمێر ١ی بەرەبەیانی چوارشەممە ١٥ی حوزەیرانی ٢٧٢٢، بە هۆی ئاگرکەوتنەوە لە کۆگایەکی ڕاگرتنی سووتەمەنی لە گوندی سنووری "هانی گەرمەڵە" سەر بە شاری نەوسوود، لانی کەم دوو منداڵی کار گیانیان لە دەست دا و منداڵێکی دیکەش بە سەختی بریندار بووە.

بە گوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی هەنگاو بە هۆی ئەو ئاگرکەوتنەوەوە میلاد کەریمی تەمەن ١٨ ساڵ دەستبەجێ گیانی لە دەست داوە و پوریا محەممەد عەزیزیان تەمەن ١٦ ساڵ لە کاتی گواستنەوە بۆ بنکە تەندروستییەکانی شاری پاوە گیانی لە دەست داوە.

هەروەها، منداڵێکی کاری دیکەش بە ناوی سۆران عەلی محەممەدی تەمەن ١٦ ساڵ بەشێکی زۆری جەستەی سووتاوە و ئێستا لە نەخۆشخانەی قودسی شاری پاوە لە ژێر چاودێریی پزیشکیدایە.

ئەم سێ کاسبکار مێرمنداڵە هەر سێیان خەڵکی گوندی سنووری هانی گەرمەڵە سەر بە شاری نەوسوود بوون.