image

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، جەختدەکاتەوە، کە وڵاتەکەی لە هەماهەنگی هێزە عێراقییەکان بەردەوام دەبێت بۆ لەناوبردنی تەواوەتی داعش، دەشڵێت، ئەگەر پێشمەرگە و حکومەتی عێراق پێکەوە لەنزیکەوە کاربکەن ئەوا سودی بۆ تەواوی هاووڵاتیانی دەبێت.

لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، هێزەر ناوێرت وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، کە "بەردەوام دەبین لە هەماهەنگیکردنی هێزە عێراقییەکان بۆ دەرهێنانی ڕەگوڕیشەی تیرۆرستانی داعش و وەستاندنیان، بەڵام ئەم کێشەیە بەردەوام دەبێت و ئێمەش بەردەوام چاومان لەسەری دەبێت".
ناوێرت دەشڵێت، ئەگەر پێشمەرگە و حکومەتی عێراق پێکەوە لەنزیکەوە کاربکەن ئەوا سودی بۆ تەواوی هاوڵاتیانی عێراق دەبێت.
جێی ئاماژەیە مانگی حوزەیرانی ساڵی ڕابردوو، یەکێک لەگەورەترین شاری عێراق کە موسڵە لەلایەن هێزە عێراقییەکانەوە لە دەست رێکخراوی تیرۆریستی داعش دەرهێنراو کۆنترۆڵکرایەوە، بەڵام تائێستاش پاشماوەی چەکدارانی داعش لەشوێنە جیاجیاکان ناوبەناو هێرش کاری تیرۆریستی ئەنجامدەدەن.