image

پەیامی کورد      ...    نەوزاد هادی پارێزگاری پێشووی هەولێر بێ زانیاری زیاتر بڵاوبوونەوەی هەواڵێک پشتڕاست دەکاتەوە

لەسەر داوای سەرۆکوەزیرانی عێراق، نەوزاد ھادی دەبێتە ڕاوێژکاری سەرۆکوەزیران بۆ چاودێریکردنی کاروباری پڕۆژەکان.

نەوزاد ھادی، راوێژکاری سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و پارێزگاری پێشووتری ھەولێر، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان ھەواڵەکەی پشتڕاست کردەوە و گوتی: "راستە کە ئەو پۆستە بە من دەدرێت و چاوەڕێ دەکرێت فەرمانی دەستبەکاربوونم دەربچێت و دەست بە کارەکانی خۆم بکەم". بێ ئەوەی ووردەکاریی زیاتر ئاشکرا بکات.

لە میانەی سەردانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بۆ بەغدا، سەرۆکوەزیرانی عێراق داوای کردبوو نەوزاد ھادی ببێتە ڕ

اوێژکاری سەرۆکوەزیران و ئەوانیش ڕازی بوونە، بۆیە ئێستا چاوەڕێ دەکرێت فەرمانەکە دەربچێت و دەستبەکار بێت.