
پەیامی کورد... نێچیرڤان بارزانی: جەخت لەسەر پێکەوەژیان و لێبوردەیی دەکەینەوە
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی ڕۆژی شەهیدی ئاشوورییەوە جەخت لەسەر پێکەوەژیان دەکاتەوە.
لە پەیامێکدا نێچیرڤان بارزانی ڕایگەیاندوە: ٧ی ئاب ڕۆژی شەهیدی ئاشوورییە بەشکۆوە یادی قوربانیانی تاوانی کۆمەڵکوژیی خوشک و برایانی ئاشووری دەکەینەوە کە بەر لە ٨٩ ساڵ لەسەر دەستی دەسەڵاتدارانی ئەوسای عیراق لە سێمێل کۆمەڵکوژیی ئاشوورییەکان ئەنجامدرا.
نێچیرڤان بارزانی ئاماژەشی کردووە، لەم یادەدا جەخت لەسەر پێکەوەژیان و لێبوردەیی دەکەینەوە.