
پەیامی کورد ... نێچیرڤان بارزانى ، نامه‌یه‌كى له وه‌زیرى به‌رگری ئه‌مریكاوه پێده‌گات
نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، نامه‌یه‌كى له لۆئید ئۆستن وه‌زیرى به‌رگری ئه‌مریكاوه پێگه‌یشت، تیایدا سوپاسى ده‌كات بۆ ئه‌و پێشوازییه گه‌رمه‌ى ڕۆژى ٧ى ئه‌م مانگه له سه‌ردانیدا بۆ هه‌ولێر، لێى كرا.
له نامه‌كه‌یدا ئۆستن ده‌رباره‌ى سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ هه‌ولێر نووسیویه‌تى: مایه‌ى خۆشحاڵیم بوو جه‌خت له هێز و گرینگی هاوبه‌شی نێوان ئه‌مریكا و هه‌رێمى كوردستان له عێراق بكه‌مه‌وه.
له نامه‌كه‌یدا بۆ سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى، ئۆستن وێڕاى ئاماژه‌دان به پێزانینى بۆ گفتوگۆیان ده‌رباره‌ى پابه‌ندیى هاوبه‌شى هه‌ردوولا بۆ تێكشاندنى یه‌كجاره‌كی داعش، داكۆكى له‌وه كردووه‌ته‌وه كه هاوكاری به‌رده‌وامى ئه‌مریكا و هه‌رێمى كوردستان به هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ به‌غدا، بۆ عێراقێكى ئارام و سه‌قامگیر و خاوه‌ن سه‌روه‌رى، پێویسته.
هه‌روه‌ها سوپاسگوزاری خۆى ده‌ربڕیوه بۆ ڕۆڵى سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى له به‌ڕێوه‌بردنى پرۆسه‌ى ڕێك خستنه‌وه و چاكسازییه‌كانى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه له‌سه‌ر بنه‌ماى یاداشتى لێكگه‌یشتنى هاوبه‌شى پێنتاگۆن له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان. خواستى وڵاته‌كه‌یشى بۆ به‌رده‌وامی كارى پێكه‌وه‌یى و هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان دووپات كردووه‌ته‌وه.