
إپەیامی کورد ... نێچیرڤان بارزانى
: رۆڵی مامۆستایانی ئایینی بەرزدەنرخێنین
سەرۆکی هەرێمی کوردستان رۆڵ و پێگەی زانایان و مامۆستایانی ئایینیی هەرێمی کوردستان لە "پێکەوەژیان و رووبەڕووبوونەوەی تووندڕەوی" بەرز دەنرخێنێت و دەڵێت، "هەموو پشتگیرییەک بۆ باشترکردنی ژیان و گوزەرانی مامۆستایانی ئایینی دووپاتدەکەینەوە."
دەقی په‌یامه‌كه‌ی سەرۆکی هەرێمی کوردستان:
یادى په‌نجا و دوو ساڵه‌ى دامه‌زراندنى یه‌كێتیى زانایانى ئایینى ئیسلامى كوردستان، به گه‌رمى له به‌ڕێزان سه‌رۆک و مه‌كته‌بى ته‌نفیزیى یه‌كێتیى زانایان و ته‌واوى مامۆستایان و زانایانى ئایینى، پیرۆز ده‌كه‌م و هیواى سه‌ركه‌وتنیان بۆ ده‌خوازم.
له‌م یاده‌دا به ڕێز و پێزانینه‌وه له خه‌بات و تێكۆشانى یه‌كێتیى زانایان له قۆناغه‌كانى شۆڕش و ئازادی‌دا ده‌ڕوانین و سڵاو و دروود بۆ گیانى پاكى شه‌هیدانى یه‌كێتیى زانایان ده‌نێرین. ڕۆڵ و پێگه و كاریگه‌ریى یه‌كێتیى زانایان و مامۆستایانى ئایینى له كۆمه‌ڵگه‌ى كوردستاندا، به‌تایبه‌تیش بۆ بره‌ودان به پێكه‌وه‌ژیان و لێبورده‌یى و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى توندڕه‌وى، به‌رز ده‌نرخێنین.
ده‌ستخۆشى له یه‌كێتیى زانایانى ئایینى ئیسلامى كوردستان ده‌كه‌ین له كار و هه‌وڵه‌كانى بۆ به‌ده‌ستهێنانى ماف و شایسته‌كانى مامۆستایانى ئایینى و هه‌موو پشتگیرییه‌ك بۆ خزمه‌ت و باشتركردنى ژیان و گوزه‌رانى زانایان و مامۆستایانى ئایینى دووپات ده‌كه‌ینه‌وه.
په‌روه‌ردگارى مه‌زن پشت و په‌ناى هه‌موومان بێت و گه‌ل و وڵاته‌كه‌مان بپارێزێت.
نێچیرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
٢٠٢٢/٩/٢١