image

پەیامی کورد      ...    نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە سەر چەند پرسی گرینگ سەردانی بەغدا دەکات

پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 2021/4/10  نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، سه‌ردانى به‌غدا ده‌كات.

له‌ سه‌ردانه‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیران، سه‌رۆک كۆمار، سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران، سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى باڵاى دادوه‌ریى عێراق و نوێنه‌رى تایبەتی سكرتێرى گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق و سه‌ركرده‌ و به‌رپرسانى باڵاى سیاسی ووڵات كۆده‌بێته‌وه‌.

 نێچیرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تی و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانى عێراق، دوا پێشهاته‌كان و بارودۆخى عێراق و په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و دۆخى ناوچه‌كه‌ و پێكه‌وه‌كاركردن و هه‌ماهه‌نگی هه‌مه‌لایه‌نه‌ له‌پێناو ئارامى و سه‌قامگیریى عێراق و ناوچه‌كه‌دا، تاوتوێ ده‌كات.