image

پەیامی کورد      ...    نێچیرڤان بارزانى سەرۆکی هەرێمی کوردستان سه‌ردانى قه‌ته‌ر ده‌كات

پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 2021/10/16  نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، به‌ سه‌ردانێكى فه‌رمى به‌ره‌و ده‌وحه‌ى پایته‌ختى قه‌ته‌ر به‌ڕێكه‌وت.

له‌ سه‌ردانه‌كه‌یدا سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ شێخ ته‌میم بن حه‌مه‌د ئال سانى، میرى قه‌ته‌ر و ژماره‌یه‌ك له‌ به‌رپرسانى دیكه‌ى قه‌ته‌رى كۆده‌بێته‌وه‌.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كاندا بره‌ودان به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و عیراق له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ر، دۆخى عیراق و ناوچه‌كه‌ به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش، تاوتوێ ده‌كرێن.