image

پەیامی کورد     ...   نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی چیك كرد

بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 2021/11/25  نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە پیتەر ستێپانێك، باڵیۆزی تازەی كۆماری چیک لە عێراق كرد.

لە دیدارێكدا سەرۆك نێچیرڤان بارزانی وێڕای بەخێرهێنان و پیرۆزبایی بۆ دەستبەكاربوونی، هەموو پشتگیرییەكی بۆ سەركەوتنی كار و ئەركەكانی بەڕێز باڵیۆزی تازەی چیك لە عیراق دووپات كردەوە و هیوای سەركەوتنی بۆ خواست.

هەردوولا جەختیان لە برەودان بە پەیوەندییە دێرینەكانی كۆماری چیك لەگەڵ عیراق و هەرێمی كوردستان كردەوە بەتایبەتیش لە بوارەكانی بازرگانی و كشتوكاڵ و كولتووری و ئەكادیمی و ئەو بوارانەی بۆ هەردوولا گرنگن.

ڕۆڵی باڵیۆزخانەی چیك لە بەغدا و كونسولخانەیان لە هەولێر، پەتای كۆرۆنا و لێكەوتەكانی، دۆخی عیراق و هەڵبژاردن و ئەنجامەكانی، شەڕی دژی تیرۆر و مەترسییەكانی داعش، پێشهاتەكانی ناوچەكە بەگشتی و چەند پرسێكی جێی بایەخی هاوبەش، تەوەرێكی دیكەی دیدارەكە بوو.